ئازادی کەرێک لە سەردێری ڕۆژنامەکاندا

کەرێکی ئەمریکا پێنج ساڵ لەمەوبەر بۆ وەدەستهێنانی ئازادی خۆی، لە ماڵێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا هەڵات و خۆی بزر کرد، لەم ڕۆژانە لەنێو ڕەوە ئاسکەکاندا بینرا
تێری و دەیڤید دروری لە شاری ئۆبورن ئاشکرایان کردووە کە ئەو کەرەی لە نێو ڕەوە ئاسکێکدا، وێنەی گیراوە، کەرەکەی ئەوانە کە پێنج ساڵ لەمەوبەر هەڵاتبوو. ڕاستییەکەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە، واتە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە، گەشتارێک وێنەی ئەو کەرەی گرتبوو کە لە نێو ڕەوەیەک ئاسکدا بە ئارامی دەژیا
ئەو ژن و مێردە دەڵێن هەر چەندە کە کەرەکەیان هەڵاتووە، بەڵام بەوە ئاسوودەبوون کە بینیان لە نێو ڕەوە ئاسکێکدا بە ئازادی دەژیت و تەندروستیشە، بۆیە بڕیاریان داوە چیتر بە دوایدا نەگەڕێن و ڕێی بدەن لە ژیانی ئازادانەی خۆیدا بەردەوام بێت

بە گوێرەی زانیاریەکان پێنج ساڵ لەمەوبەر لە باکووری سانفرانسیسکۆ ئەو کەرە لە ژیانی بندەستی خۆیدا بێزار ببوو، بۆیە ڕایکرد و سەری خۆی هەڵگرت. ئەوێ ڕؤژێ چەندین حەفتە بە دواییدا گەڕان، بەڵام شوێنپێیان نەدۆزییەوە، کەچی لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە کامێرای گیانلەبەرە کێوییەکاندا بینرا